د. رۆژ نووری شاوەیس كۆچی دوایی كرد
K24 – ھەولێر:
د. رۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15/2/2021 د. رۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ھەولێر، له ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.
د. رۆژ نووری شاوه‌یس، ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بووه و لە كابینەی سێیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەرۆك وەزیران بوو، لە دوو كابینەی حكومەتی عێراقیش جێگری سەرۆك وەزیران بوو، جگە لەوەش لە ناو پارتی دیموكراتی كوردستان چەندین ئەرك و بەرپرسیاریەتی گرنگی پێسپێردراوە.
رۆژ نووری شاوەیس، كوڕی نوری شاوەیس، كەسایەتی نیشتمانپەروەر و ناسراوی كورد بووە، دایكیشی ناھیدە شێخ سەلام، رۆڵێكی گەورەی لە بڵاوكردنەوەی خوێندەواری و یەكەم ژن بووە گەیشتووەتە پلەی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان.
د. رۆژ له ساڵی 1947 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له به‌غدا و كه‌ركووك و مووسڵ ته‌واو كردووه، بۆ خوێندنی ئاماده‌ییش گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی.
له ساڵی 1966 چووەتە به‌شی ئه‌ندازیاری كاره‌بایی زانكۆی مووسڵ، پاشان بۆ خوێندنی باڵا چووه‌ته ئه‌ڵمانیا و دكتۆرای له ئه‌ندازیاری كاره‌بایی به‌ده‌ستهێناوه. دواتریش هه‌ر له ئه‌وروپا بووه‌ته نوێنه‌ری قوتابیان كورد.
له ساڵی 1988یشدا وەك فەرماندەیەكی كارا به‌شداری داستانی خواكوڕكی كردووه، كه سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری داستانه‌كه‌ی دەكرد.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بووە.
لە کابینەی یەکەمی حکومەتی هه‌رێمدا، جێگری سەرۆک وەزیران بووە.
سه‌رۆكی كابینه‌ی سێیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو.
ساڵی 1999 تاكو 2004 بووەتە سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، دواتر بووه‌ته نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی له ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵات، كه له به‌غدا پێكهێنرا، دواتریش پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقی وه‌رگرت.
له ساڵی 2005یش بووه‌ته جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كه ئه‌و كات ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سەرۆک وەزیران بوو.
ساڵی 2010 جارێكی دیكه بووه‌تە جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له ویلایه‌تی دووه‌می نووری مالیكی.
له ساڵی 2014 دووباره بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌ستنیشان كرا.