ژمارەیەک سەرکردە و کەسایەتیی سیاسی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن
ھاوخەمی خۆیان بۆ كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوەیس راگەیاند

K24 – ھەولێر
بۆ كۆچی دوایی د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژمارەیەک سەرکردە و کەسایەتیی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن.
بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی شوباتی 2021 بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی هەریەکە لە دکتۆر ئەیاد عەللاوی سـەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانیی و ئوسامە نوجەیفی سکرتێری گشتی حزبی (للعراق متحدون) و سـەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندییان بە سەرۆک مەسعود بارزانییەوە کرد و سەرەخۆشیی و هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دکتۆر رۆژ نووری شاوەیس بە سەرۆک بارزانی گەیاند.