نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە

نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 63.65 دۆلار

نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - ھەولێر

نەوت لە تۆماركردنی بووژانەوە بەردەوامە و ھەر بەرمیلێك بە 63.65 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

دوای ئەوەی كە قەیرانی وزە لە ئەمەریكا بووە ھۆكاری لە كاركەوتنی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو و ھەروەھا سەپاندنی داخستنی ھەندێك لە گەورەترین پاڵاوگەكانی پاڵاوتن لە وڵاتەكەدا، لە میانی مامەڵەكانی ئەمڕۆ سێشەممەدا، نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوام بوو، بەجۆرێك نەوتی خاوی برێنت بە 35 سەنت كە یەكسانە بە 0.6% بەرزبووەوە و گەیشتە 63.65 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك.

 ھاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس لە گرێبەستەکانی داهاتووی 77 سەنت كە یەكسانە بە 1.33% بەرزبووەوە و گەیشتە 60.29 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك.

ئەوەش لە كاتێكدایە شەپۆلی سەرما لە ئەمەریكا بووە ھۆكاری وەستانی بیرە نەوتییەكان و پاڵاوگەكانی پاڵاوتن لە تێكساس، ھەروەھا بەربەست لەسەر كارپێكەرانی گازی سرووشتی و ھێڵەكانی بۆری نەوتی خاو سەپێندرا.

Fly Erbil Advertisment