هۆشیار زێباری: په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ ئیداره‌ی بایدن
"ئه‌مه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی بایدنه بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه تیرۆرستییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی كوشتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان"

K24- هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكایه به‌سه‌رۆكایه‌تی جۆو بایدن.
ئه‌م گوتانه‌ی زێباری له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هاتوون و گوتی: "ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی شه‌وی رابردوو شاری هه‌ولێری كرده ئامانج، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا" و دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه هه‌ڵچوونێكی مه‌ترسیداره".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ ئیداره‌ی بایدن له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه تیرۆرستییه‌كان و هه‌وڵه‌كانی كوشتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان".

پێشتریش جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتیكرده‌وه، "هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵێكه بۆ وروژاندنی زیاتری گرژییه‌كان".
هاوكات ئه‌و هێرشه كاردانه‌وه‌ی توندی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی به‌دوای خۆیدا هێنا و زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی جیهان، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركرده‌ی وڵاتانی هه‌رێمی و جیهانیی هێنایه ده‌نگ و ئه‌و هێرشه‌یان به‌توندی شه‌رمه‌زار كرد.
H.B