بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

"رەشەبا زیانی زۆری بە تۆڕەكانی كارەبا گەیاندووە"

یەكێك لەو ستونانەی كارەبا كە بەھۆی رەشەباوەوە كەوتووە - فۆتۆ: یادگار محەمەد
یەكێك لەو ستونانەی كارەبا كە بەھۆی رەشەباوەوە كەوتووە - فۆتۆ: یادگار محەمەد

K24 - سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، كە بەھۆی رەشەباوە زیانی زۆر بەر تۆڕەكانی كارەبا كەوتووە و ناتوانن بەرنامەی پێدانی كارەبا وەكخۆی جێبەجێ بكەن.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ھاتووە: "ئاگاداری  هاووڵاتییانی  ناو شارو   دەرەوەی شار دەکەینەوە کە ئەم بەهۆی رەشەبا زیانێکی زۆر بەر تۆڕەکانی  گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کەوتووە و بەهۆیەوە کۆنترۆڵی کارەبا ناتوانێت بەرنامەی کارەبا جێبەجێ بکات".

ئاماژە بەوەشكراوە: "بە گوێرەی داتاکانی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی  10  لاینی 132 کەی ڤی و (15) لاینی 33 کەی کەی ڤی گواستنەوەی وزەی کارەبا و (  279  )ی 11 کەی ڤی لە دەرەوە و ناو شاری کەوتوون و تیمەکانی سیانەکانی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن بۆ ئاسایی کردنەوەی بەرنامەی دابەشکردنەوەی کارەبا".

Fly Erbil Advertisment