تورکیا لە نێوان بەرداشی هەڵاوسان و رێژەی سوود ده‌سته‌وه‌ستانه‌

بانكی ناوەندی توركیا لە نێوان دابەزاندنی ھەڵاوسان و پشتگیری ئابوورییەكەیدا دەستەوەستانە.

ئابووری توركیا ناسه‌قامگیره‌
ئابووری توركیا ناسه‌قامگیره‌

K24 – هه‌ولێر:

بانكی ناوەندی توركیا لە نێوان دابەزاندنی ھەڵاوسان و پشتگیری ئابوورییەكەیدا دەستەوەستانە.

بانكی ناوەندی توركیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیداوە، كۆبوونەوەكەی لیژنەی سیاسیەتی نەختینەی بانكی ناوەندی دەرباری بڕیاردان لەسەر داھاتووی نرخی سوود، كە ھاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ھەڵاوسان، نەگه‌یشتووەتە ھیچ ئەنجامێك، ھەر بۆیە لیژنەكە بڕیاری دا رێژەی سوود لە سنووری %17 بێ گۆڕانكاری بھێڵێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا بانكی ناوەندی ئاماژەیداوە، چالاكییەكانی كەرتی خزمەتگوزاری و بەرھەمھێنان و ھەروەھا ئەو نا دڵنیاییەی لە پێشبینییەكاندا ھەیە ، رەنگدانەوەیەكی نەرێنییانەی جێھێشتووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، دەستەی ئامارەكانی توركیا ئاماژەی دابوو مانگی رابروو ھەڵاوسان بەرێژەی %14.97 بەرزبووەتەوە لەسەر بنەمای ساڵانە.

Fly Erbil Advertisment