وەزارەتی پیشەسازی عێراق: 10 ملیۆن دەمامک بۆ فرۆشتن ئامادەیە

لە ماوەی رابردووشدا وەزارەتی تەندرووستی بڕیاری داخستنی ئەو نۆڕینگە و كۆگایانەی دا، كە دەمامك بەنرخێكی بەرز دەفرۆشنە ھاووڵاتییان

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی پیشەسازی عێراق رایگەیاند، 10 ملیۆن دەمامكیان ئامادەیە و بەنرخێكی ركابەر دەیانخاتە بازاڕەكانەوە.

وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیدا، تاوەكو ئێستا توانیویانە 10 ملیۆن دەمامك ئامادەبكەن و بەنرخی ركابەرانە بیخەنە بازاڕەكانەوە، ئەوە بێجگە لە كەرەستەی سەرەتایی و وزەی بەرھەمھێنان، كە توانای پڕكردنی پێداویستییەكانی بازاڕی ناوخۆ و كەرتی گشتیی ھەیە، لە نێوشیاندا وەزارەتی تەندرووستی .

لە ماوەی رابردووشدا وەزارەتی تەندرووستی بڕیاری داخستنی ئەو نۆڕینگە و كۆگایانەی دا، كە دەمامك بەنرخێكی بەرز دەفرۆشنە ھاووڵاتییان.