وەزارەتی كارەبا: كوژانەوەی گشتی لە دانهغاز روویدا
"تیمەكان لە ھەوڵدان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە"

K24 – ھەولێر
وەزارەتی كارەبای ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، كوژانەوەی گشتی لە دانهغاز روویدا و لەگەڵ تیمەكانی كۆمپانیای داناگاز سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی دۆخەكەن.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبا ئاشكرای كرد: "كاتژمێر 12:20ی ئەمڕۆ كوژانەوەی گشتی لە دانهغاز روویدا، كە بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان كەمبووەوە. ئێستا تیمەكانی كۆمپانیای دانهغاز بە سەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لە وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی دۆخەكەن".