بارسێلۆنا و سوارێز نازناوی لالیگا و گۆڵكاریان له ریال مه‌درید و كریستیانۆ برده‌وه

ئێستا ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی لالیگا به‌دیار كه‌وت، كه تێیدا بارسێلۆنا نازناوی لالیگای له ریال مه‌درید برده‌وه و سوارێزیش به تۆماكردنی هاتریك باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر كریستیانۆدا سه‌پاند و نازناوی گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ی گرانادا له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنای كرد و یارییه‌كه‌شی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام پێ دۆڕاند، هه‌ر 3 گۆڵه‌كه‌ی بارساش لویس سوارێز تۆماری كرد و كۆی گۆڵه‌كانی له سه‌رلیستی گۆڵكارانی لالیگا گه‌یانده 40 گۆڵ.
بارسا له دوایین 5 وه‌رزی پاڵه‌وان بوونی، ئه‌م وه‌رزه خراپترین بوو كه به 91 خاڵ بووه پاڵه‌وان، به‌ڵام له چوار وه‌شانی پێشووی پاڵه‌وانبوونی (99، 96، 100، 94) خاڵی كۆكرد بووه‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌دریدیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ به‌یه‌ك گه‌یشت، ئه‌گه‌رچی تیپه‌كه‌ی زیدان یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵی بێبه‌رانبه‌ر برده‌وه و هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌یش كریستیانۆ تۆماری كرد، به‌ڵام نه كریستیانۆ توانی نازناوی گۆڵكار له سوارێز وه‌ربگرێته‌وه نه یانه‌كه‌شی توانی لوتكه له بارسای ڕكه‌به‌ری وه‌ربگرێته‌وه.