داواکاری گشتی: درێژەپێدەری كارەكانمان دەبين له چەسپاندنی سەروەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان

K24- هەولێر:

سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا تەواوی ئەو تۆمەت و تانانە رەت دەکاتەوە، كە ئاراستەیان دەکرێت.

داواکاری گشتی دەڵێت، چەند کەس و لایەنێک هەوڵدەدەن خەڵکی کوردستان چەواشە بکەن.

ئاماژە بەوەش دەکات، دەزگای داواکاریی گشتی وەکو سه ربازێکی ون، شەو و رۆژ کار دەکات، لە پێناو سەروەری یاسا و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیانی خوشەویست و بە هیچ شێوەیەک، کۆڵ نادەین لە راپەڕاندنی کارەکانمان.

لە راگەیەندراوکە دڵنیایی دەدات: "درێژەپێدەری كارەكانمان دەبين له چەسپاندنی سه روەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستان".

دەقی راگەیەندراوەکە:

لاى هەمووان ئاشكرايه كه دەزگای داواکاریی گشتی دەزگایەکی یاسایی سەربەخۆیە و رۆڵى بەرچاوی هەیه له پاراستنی سەروەری یاسا و بنەماکانی مافی مرۆڤ و جێبەجێکردنی یاسا، بەڵام ئەو ماوەیە چەند کەس و لایەنێک دەستيان كردووه به شاڵاوێكى ناڕەوا لە دژی ئەم دەزگایە  و ئه ندامەکانی و هەوڵدەدەن خەڵكى هەرێمى كوردستان چەواشه بکەن و به لاڕێدا بیانبەن و تانه له سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگا یاسایی و شەرعییەکان دەدەن، لەکاتێکدا دەزگای داواکاریی گشتی وەکو سەربازێکی ون، شەو و رۆژ کار دەکات لەپێناو سەروەری یاسا و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیانی خوشەویست، بە هیچ شێوەیەک کۆڵ نادەین لە راپەڕاندنی کارەکانمان و هەموو لایەك دڵنيا دەکەینەوە، كه درێژه پێدەری كارەكانمان دەبين له چەسپاندنی سەروەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان