نێچیرڤان بارزانی و عه‌مار حه‌كیم جه‌ختیان له ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرده‌وه
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە سەید عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکى رەوتى حیکمەى نیشتمانیى عێراقى کرد که بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی یادی شه‌هیدی میحراب ئایه‌توڵڵا محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم له هه‌ولێره.
K24 – هه‌ولێر:

لە دیدارێکدا کە جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئامادەى بوون، نێچیرڤان بارزانی، رۆڵی خوالێخۆشبوو شه‌هید محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیمی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رژێمی پێشوو و هه‌ڵوێسته‌کانی له پشتگیریی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و لێکنزیککردنه‌وه‌ی لایه‌ن و پێکهاته‌کانی عێراق و له دانانی بنه‌ماکانی عێراقی تازه‌دا، به‌رز نرخاند.
له دیداره‌که‌دا دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق، کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا و هه‌وڵ و گفتوگۆى چارەسەرکردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پێشهاتەکانى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڤید_19 و لێکەوتەکانی، تاوتوێ کران.
هەردوولا کۆک بوون کە هەستیاریى قۆناغى ئێستاى عێراق و ئەو تەحەدییانەى رووبەڕووى وڵات بوونەتەوە، یەکڕیزى و تەبایى و هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان تەواوى لایەن و پێکهاتە عێراقییەکان دەخوازێت بۆ ئەوەى بتوانێت کێشە و قەیرانەکان تێپەڕێنێت و هەمووان پێکەوە ئەرکى نیشتمانیى خۆیان لەپێناو ئارامى و سەقامگیریى وڵات‌دا، جێبەجێ بکەن.