یەکێک لە بریندارەکانی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر گیانی لەدەستدا

برینەکەی سەخت بوو

پاشماوەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر
پاشماوەی هێرشە مووشەکییەکەی هەولێر

K24- هەولێر:

بژار موسا، گوتەبێژی  تەندروستی ھەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی ھێرشە مووشەکییەکەی هەولێر بە ناوی نەواف راشد لە نەخۆشخانەی رۆژئاوا گیانی لەدەستدا.

شەوی 15ـی شوبات، یەکێک گروپە میلیشیاکانی عێراق، 14 مووشەکی ئاراستەی بنکەی سەربازیی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر کرد، بەهۆیەوە بەڵێندەرێک کە کاری بۆ ئەمەریکییەکان دەکرد گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون. هەروەها سەربازێکی ئەمەریکی و سێ هاووڵاتیش برینداربوون. 

یەکێک لەو سێ بریندارە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، ئەمەریکا، وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی، ئیدانەی هێرشەکەیان کرد و هۆشدارییان لە دووبارەبوونەوەی دا.