بینایه‌ی پارێزگای زیقار له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنرا
له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا 2 كه‌س كوژران و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون

K24- هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رانی زیقار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینایه‌ی پارێزگا له شاری ناسرییه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار و ئاگریان تێبه‌ردا و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانیش 2 خۆپیشانده‌ر كوژران و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی له شاری ناسرییه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینایه‌ی پارێزگا و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووبوونه‌وه، 2 خۆپیشانده‌ر كوژران و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینایه‌ی پارێزگا و سووتاندییان، دواتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و پارێزگایه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان له سه‌نته‌ری پارێزگا راگه‌یاند.
H.B