كوردستان24 زانیاری نوێ له‌باره‌ی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بڵاوده‌كاته‌وه
مووشه‌كه‌كان له نزیك ماڵی حه‌لبووسی كه‌وتنه خواره‌وه و زیانیشی به‌دواوه بوو

K24- به‌غدا:
ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئه‌مشه‌و ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا كران، له نزیك ماڵی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌وتنه خواره‌وه و زیانیشی به‌دواوه بوو.
له‌وباره‌یه‌وه شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا گوتی: مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراون و له نزیك ماڵی حه‌لبووسی له ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ئاشكراشیكرد، به‌هۆی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه، 6 ئۆتۆمبیل كه له شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان راگیرابوون، سووتاون و تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كان رانه‌گه‌یندراوه.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مشه‌و، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا به چه‌ند مووشه‌كێك كرایه ئامانج و باڵیۆزخانه‌ش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا.
دواتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، ناوچه‌ی سه‌وز به دوو مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیی به‌دواوه بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: لێكۆڵینه‌وه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه ده‌ستیانپێكردووه و له داهاتوودا ورده‌كاری زیاتر ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
H.B