نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه
نرخه‌كه‌ی له 65 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نزیك ده‌بێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 2 دۆلار چووه سه‌ر نرخه‌كه‌ی، به‌مه‌ش هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 64.95 دۆلار و خامی ئه‌مه‌ریكیش به 61.25 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فربارینی سه‌خت ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه، كه بووه هۆی له‌كاركه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له باشووری ئه‌و ویلایه‌ته، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان رۆژبه‌ڕۆژ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ویلایه‌تی تێكساس نزیكه‌ی 4 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه ده‌خاته بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان و 31 پاڵێوگه‌ش له‌و ویلایه‌ته هه‌ن، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، ئه‌مه گه‌وره‌ترین ژماره‌یه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز