لیرەی توركی زیاتر دابەزی
لیرەی توركی %2ـی بەھاكەی لەدەستدا

K24 - ھەولێر
لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە داكەوتن بەردەوامە و 2%ـی بەھاكەی لەدەستدا .
بەھۆی بەرگری حكومەت لە سیاسەتەكانی وەزیری پێشووی دارایی كە بووە ھۆی دابەزینی بەرچاوی یەدەگی نەختینەی بیانی، لیرەی توركی %2ـی بەھاكەی لەدەستدا و ئەو شەپۆلە بەرزبوونەوەیەی وەلانا، كە بۆ ماوەی 4 مانگ بەردەوام بوو، بەجۆرێك لە میانی دوایین مامەڵەكانی دراودا، ھەر دۆلارێك بەرامبەر بوو بە نزیكەی 7 لیرە و 100 قروش .
ئەوەش لە كاتێكدایە لیرەی توركی ھەر لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی سیاسەتی دارایی وڵاتەكە لە سەرەتاكانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، بەرێژەی 20% بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی .