مەترسییەکانی هەڵاوسان و لاوازی دۆلار نرخی زێڕ بەرز دەكاتەوە

دۆلار بۆ کەمترین ئاستەکانی چەند ساڵی رابردووی بەرامبەر پاوەندی بەریتانی و دراوە رکابەرەکانی دابەزی

نرخی زێڕ
نرخی زێڕ

K24 - ھەولێر

بەهۆی پێشبینییەکان بۆ بەرزبووەنەوەی رێژەی هەڵاوسان و مەترسییەکان لەبارەی بەهای پشکەکان، جارێکی دیکە وەبەرهێنەران ناچارن روو لە پەناگە ئارامەکان بکەنەوە بەوەش نرخی زێڕ لە میانی مامەڵەکانیدا بەرزبووەوە.

نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بەرێژەی 1.5% بۆ سەرووی 1816 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە، هەروها لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی نیسان بەرێژەی زیاتر لە 1.7% بۆ سەرووی 1815 دۆلار بەرزبووەوە.

لە لایەکی دیکەوە دۆلار بۆ کەمترین ئاستەکانی چەند ساڵی رابردووی بەرامبەر پاوەندی بەریتانی و دراوە رکابەرەکانی دابەزی، هەروەها قازانجی قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمەریکا بۆ بەرزترین ئاستی ساڵی رابردووی بەرزبووەوە، ئەوانەش دەرفەتی بۆ زێڕ واڵا کرد بۆ ئەوەی جارێکی دیکە وەک یەدەگ سوودی لێ وەربگیرێت.

Fly Erbil Advertisment