زاخۆ له یاریگه‌ی ئه‌حمه‌د ڕازی خاڵێكی به‌ده‌ستهێنا

زاخۆ له كۆی 20 یاریی بۆ جاری دوازدهم له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق كه‌وته داوی یه‌كسان بوونه‌وه و ئه‌مجاره له به‌غدا به خاڵێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی بیسته‌م بووه میوانی كه‌رخ و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
زاخۆ كه له 10 گه‌ڕی رابردوو چوار بردنه‌وه و شه‌ش یه‌كسان بوونی تۆمار كردووه و له دوایین دوو یاریشدا به‌رامبه‌ر نه‌جه‌ف و نه‌فتی میسان یه‌كسان بوو، یه‌كه‌م یاریی بوو دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاحی راهێنه‌ری ئه‌نجام بدات، بۆ یه‌كه‌مجاریش بڕوا نووری به سه‌ره‌كی به‌شداری كرد.
یارییه‌كه له ئاستێكی مامناوه‌ند بوو، به‌ڵام زاخۆ ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵ كرد، ئه‌حمه‌د زێرۆ به توانای تاكه‌كه‌سی خۆی له گۆڵ نزیك كرده‌وه و به ئاره‌زووی خۆی یاریی به یاریزانانی كه‌رخ كرد، داواجار مووشه‌كێكی ئاراسته كرد، له خوله‌كی 21 گۆڵی یه‌كه‌می زاخۆی تۆمار كرد.
دوای ئه‌م گۆڵه زاخۆ به ئامانجی گۆڵی دووه‌م به‌رده‌وامی به یارییه‌كه‌دا، كه‌رخیش له‌پێناو راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه هه‌وڵه‌كانی چڕ كرده‌وه و له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی یه‌كه‌م به چه‌ند هێرشێك هه‌ڕه‌شه‌ی له گۆڵی زاخۆی میوانی كرد، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ سوود بوون و ئه‌م نیوه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی زاخۆ كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌میش كه‌رخ هه‌وڵیدا بۆشایی له نێوان یاریزانانی زاخۆ دروست بكات و خۆی له گۆڵی میوانه‌كه‌ی نزیك بكاته‌وه، به‌ڵام گۆڵپارێز و به‌رگریكارانی كوڕانی خاپوور به‌رپه‌رچیان دانه‌وه.
له‌م نیوه‌یه هه‌وڵه‌كانی كه‌رخ زیاتر بوون و نه‌یانده‌ویست زاخۆ به‌م ئه‌نجامه یاریگه جێبهێڵێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له گۆڵكردن.
هێرشه‌كانی زاخۆ له‌م نیوه‌یه پچڕ پچڕ و لاواز بوون و زیاتر له یاریگه‌ی خۆیان یارییان به تۆپ ده‌كرد و مه‌ترسییه‌كانیان كه‌متر بوون له‌سه‌ر گۆڵی خاوه‌ن یاریگه.
یارییه‌كه گه‌یشته خوله‌كی 71 و له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی كه‌رخ بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه حه‌سان عه‌بدولكه‌ریم گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی به‌غدای تۆمار كرد.
له‌م نیوه‌یه زاخۆ به‌راورد به نیوه‌ی یه‌كه‌م له ئاستێكی جیاوازتر بوو، له‌به‌ر ئه‌وه كه‌رخ زۆرترین كۆنتڕۆڵی تۆپی كرد، دواجار یارییه‌كه گه‌یشته خاڵی كۆتایی و زاخۆ و كه‌رخ به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك یه‌كسان بوون،
زاخۆ بۆ جاری دوازده‌یه‌م له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق و بۆ یاریی سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ك كه‌وته داوی یه‌كسان بوون، كه‌رخیش پێنجه‌مین یه‌كسان بوو له‌م وه‌رزه تۆماری بكات و دوای شكسته‌كه‌ی گه‌ڕی رابردووی له‌م یارییه خاڵێكی له زاخۆ وه‌رگرت.