یانه‌ی هه‌ولێر له دۆخێكی خراپ میوانداریی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌كات

له ده‌ستپێكی قۆناخی دووه‌می خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی دهۆك میوانداریی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌كات، چونكه یاریگه‌ی هه‌ولێر نۆژه‌نده‌كرێته‌وه، یارییه‌كه‌ش سبه‌ی چوارشه‌ممه كاتژمێر(01:00)ـی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م یارییه بۆ هه‌ولێر گرینگی خۆی هه‌یه، چونكه سێ یاریی گه‌ڕی رابردووی دۆڕاندووه.
هه‌ولێر به راهینه‌رایه‌تی لوئه‌ی سه‌لاح، خۆی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌كردووه، كێشه‌ی هه‌ولێر له‌م یارییه له تواناكانی نه‌وزاد عه‌بدولحه‌میدی به‌رگریكاری بێبه‌ش ده‌بێت كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا دووركه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها شوان مامۆ پێكانی هه‌یه، ره‌نگه نه‌توانێت به‌شداریبكات، هه‌موو هیوای تیپه‌كه‌ی لوئه‌ی سه‌لاح بۆ ئه‌م یارییه بردنه‌وه‌یه، چونكه تیپه‌كه له دۆخێكی باش‌دا نییه، له ئه‌گه‌ری دۆڕاندنی ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سوور و دابه‌زین.
هه‌ولێرییه‌كان له یاریی چوونی له دژی ئه‌مانه‌ی به‌غدا به‌دوو گۆڵ یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه، هه‌ولێر له كۆی 19 یاریی 4 بردنه‌وه و 7 یه‌كسانبوون و 8 دۆڕانی هه‌یه، به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له خانه‌ی پازده‌یه‌م دێت، گۆڵكه‌ر‌ی هه‌ولێر له قۆناخی یه‌كه‌م بارزان شێرزاد بوو به تۆمار كردنی 5 گۆڵ.
ئه‌مانه‌ی به‌غدا، له قۆناخی یه‌كه‌م ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كرد، به‌تایبه‌تی سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ولێر، كه توانی له 19 یاریی 9 جار گۆڵه‌كه‌ی به پاكی ڕابگرێت، كه تاكه گۆڵپارێزه له قۆناخی یه‌كه‌م ئه‌م كاره‌ی كردبێ، یارمه‌تیده‌رێكی باشی ئه‌مانه‌ی به‌غدا بووه، ئه‌مانه‌ی به‌غدا له 19 یاریی قۆناخی یه‌كه‌م، 6 بردنه‌وه‌ی هه‌بووه، 6 یه‌كسانی تۆمار كردووه، 7 جاریش تامی شكستی كردووه، به 24 خاڵ، خانه‌ی نۆیه‌می گرتووه.
له كۆی 10 یاریی ڕابردووی نێوان هه‌ولیر 4 یاریی بردووه‌ته‌وه و 4 یاریشی دۆڕاندووه و 2 یارییش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه، گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی نێوانیان (3-3) بووه، كه شه‌ش گۆڵی تێدا تۆمار كراوه.