ئاستی ھەناردەی گوڵ لە توركیا به‌رزبووه‌ته‌وه‌

داھاتەكەی گەیشتووەتە 23 ملیۆن و 750 ھەزار دۆلار

گوڵی توركیا
گوڵی توركیا

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی بەڕێوبەرایەتی یەكێتی رووەكی جوانكاری لە توركیا بڵاویكردووەتەوە، لە 21ـی كانوونی دووەمەوە تاوەكو 21ـی ئەم مانگە و بەراورد بە ھەمان ماوەكانی ساڵی رابردوو، ھەناردەكانی توركیا لە گوڵ بەرێژەی %19 زیادیکردووە و داھاتەكەی گەیشتووەتە 23 ملیۆن و 750 ھەزار دۆلار.

توركیا بە گوڵە جۆراو جۆرەكانی بەناوبانگە و هەندێک جۆری گوڵەكانی دەگاتە 3 ھەزار و 500 جۆر و به‌درێژایی ساڵ ھەناردەی وڵاتانی دەرەوەی دەكات.

به‌ گوێره‌ی داتاكانی ئه‌و وڵاته‌ نزیكەی 83 وڵات گوڵ لە توركیاوە ھاوردەدەكەن. لە پێشی ھەموویانەوە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، بەو پێیەی كە وڵاتانی ئەوروپا خواستێكی زۆریان لەسەر گوڵ و رووەكەكانی جوانكاری توركیا ھەیە و لەم دواییەدا زیاتر لە ھەر كاتێكی دیكە گووڵ ھەناردەی وڵاتان كراوە.