فوئاد حوسێن: قەرزەکانی ئێران دەدەینەوە
"به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ئێران دواكه‌وتووه"

K24 - ھەولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، به‌منزیكانه حكومه‌تی عێراق قه‌رزه‌كانی ئێران ده‌داته‌وه.
لەمیانی سەردانی بۆ تاران و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی ئەو وڵاتە، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به عه‌لی شه‌مخانی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانی رایگه‌یاند، به‌منزیكانه قه‌رزه‌كانی تاران ده‌ده‌نه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌یداوه، به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ئێران دواكه‌وتووه، به‌ڵام به‌هه‌وڵ و ماندوبوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بانك و دارایی و ئابووری هه‌ر یه‌ك له ئێران و عێراق توانیویانه هه‌نگاوی گرنگ بنێن و به‌منزیكانه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان به‌غدا و تاران كراوه، دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ده‌ست پێده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان ئێران بڕی 5 ملیار دۆلار قه‌رزی له‌سه‌ر عێراق، كه زۆرینه‌ی قه‌رزی فرۆشتنی كاره‌با و غازه به پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق.
دوێنێ شەممە 27/2/2021، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بە یاوەری شاندێك گەیشتە تاران و لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەتی ئێران كۆبوونەوە.