عه‌بدولخالق مه‌سعود : هیچ ناكۆكیه‌كمان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ئۆڵمپی نییه

عه‌بدولخالق مه‌سعود سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه ناكۆكیان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ئۆڵمپی نێوخۆیی هه‌بێت، كه به‌مدواییه له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه.
سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دووپاتیده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانیانی نێوان فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و لێژنه‌ی ئۆڵمپی زۆر ئاساییه و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوانیان نییه.
هاوكات عه‌بدولخالق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ڵوێستی لێژنه‌ی ئۆڵمپی سه‌باره‌ت به فێدراسیۆنه‌كه‌یان ئه‌رێنی بووه بۆ به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق له كۆتاییه‌كانی ئۆڵمپیادی بڕازیل.