ئه‌ندامێكی به‌ربژێركراو ڕه‌تی كرده‌وه له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كار بكات

دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك و 3 ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، یه‌كێك له‌و ئه‌ندامه نوێیانه‌ی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌ربژێر كرا بوو، له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ئه‌و پۆسته‌ی ره‌تكرده‌وه.
دكتۆر عه‌بدوڵڵا جه‌لال سكرتێری پێشووی یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌ربژێر كرا بوو.
عه‌بدوڵڵا جه‌لال كه مامۆستای زانكۆیه و پێشتر یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی بووه له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه نایه‌وێت ببێته ئه‌ندام له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدوڵڵا جه‌لال به كوردستان24ـی گوت: داوای لێبوردن ده‌كه‌م ناتوانم له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كار بكه‌م، چونكه له نزیكترین كات له شوێنێكی دیكه‌دا خزمه‌تی وه‌رزش ده‌كه‌م.