بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆ شوفێران ئاگادار دەكاتەوە

داوا لە خاوەن ئۆتۆمبێلەكان دەكرێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ بكەن

ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل - ئەرشیف
ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەرێمی كوردستان ئەو شوفێر و خاوەن ئۆتۆمبێلانە ئاگادار دەكاتەوە كە مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكانیان لە خوار 2018ـە بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئاماركردنیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی ھاتووچۆ بكەن.

لە نووسراوێكی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، تێیدا ھاتووە، داوا لە گشت ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەكەین كە لە ھەرێمی كوردستانن و ئۆتۆمبێلەكانیان خوارمۆدێلن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ لە پارێزگاكان و ئیدارەكان بكەن، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و ئاماركردنیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ".

نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەرێم
نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەرێم
نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەرێم
نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەرێم
نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەرێم
نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەرێم

 

Fly Erbil Advertisment