پاپای ڤاتیكان له به‌غدا سه‌ردانی كڵێسه‌ی "سه‌یده نه‌جات" ده‌كات
پابه‌ندبوونی خۆمان بۆ پشتیوانیكردنی كریستیانه‌كان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
پاپا فرانسیس، له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (5ی ئادار/ مارسی 2021) سه‌ردانی كڵێسه‌ی "سه‌یده نه‌جات"ی له شاری به‌غدا كرد و په‌یامێكی بۆ پێكه‌وژیان له‌و وڵاته پێشكه‌ش كرد.
پاپای ڤاتیكان له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كڵێسه‌ی "سه‌یده نه‌جات" رایگه‌یاند، هاوشان له‌گه‌ڵ خوشك و براكانم، جارێكی دیكه پابه‌ندبوونی خۆمان بۆ پشتیوانیكردنی كریستیانه‌كان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خۆشه‌ویستی خۆمان بۆ مه‌سیح دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موومان نه‌وه‌ی ئاده‌م و حه‌واین، خوشك و براین، به‌بێ جیاوازی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی، ناكۆكییه‌كانمان وه‌لاوه‌بنێین.
د.ی