وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردن له پاپا له ئاستێكی باڵادان
"ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی پاپا سه‌ردانیان ده‌كات، له رووی ئه‌منییه‌وه زامن كراوه"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتی كرده‌وه، كه ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردن له پاپا له ئاستێكی باڵادان.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه (6ی ئادار/ مارسی 2021)، له نه‌جه‌ف قه‌داسه‌تی پاپا دیداری له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌لی سیستانی ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ ته‌واوی ئایینه‌كان، كه هه‌میشه دیدگایه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا سه‌ردانیان ده‌كات، له رووی ئه‌منییه‌وه زامن كراون.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوتی: ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی پاپا سه‌ردانیان ده‌كات، له رووی ئه‌منییه‌وه زامن كراوه، سه‌ردانه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا بووه‌ته جێگه‌ی خۆشحاڵی عێراقییه‌كان، رۆژی شه‌ممه له نه‌جه‌ف قه‌داسه‌تی پاپا دیداری له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌لی سیستانی ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ ته‌واوی ئایینه‌كان كه هه‌میشه دیدگایه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه.
گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاههنگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی، ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واوكردووه، به تایبه‌ت له هه‌ولێر و قه‌ره‌قۆش، ئاماده‌كارییه‌كان له ئاستی باڵان له رووی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منییه‌وه، كه جێگه‌ی شانازی ئێمه‌یه له حكومه‌تی فیدڕاڵی.
د.ی