نرخی نه‌وت له هه‌ڵكشانه
بڕیاره‌كه‌ی "ئۆپیك" كاریگه‌ری درووست كرد

K24 - هه‌ولێر:
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه، دوای بڕیاری وڵاتانی "ئپیك+"، كه بڕیاریان دا هه‌نارده‌كردنی نه‌وت تا مانگی نیسانی داهاتوو وه‌كو خۆی بهێڵنه‌وه.
كاتژمێر (11)ی شه‌وی (5ی ئادار/ مارسی 2021) به كاتی هه‌ولێر، نرخی نه‌وتی خاو به‌رزبووه‌وه بۆ (66.22) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، له‌هه‌مانكاتدا نرخی نه‌وتی برێنت گه‌یشته (69.47) دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی "ئپیك+"، دوێنی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌ستكاری نه‌كه‌ن، تا مانگی نیسانی داهاتوو، ئه‌مه‌شیان بۆ هۆكاری په‌تای كۆرۆنا گه‌ڕانده‌وه.
د.ی