پێلێ ته‌نیا ئه‌م یاریزانه‌ به‌ جێنشینی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات

پێلێ ئه‌فسانه‌ی پێشووی تۆپی پێی به‌رازیل
پێلێ ئه‌فسانه‌ی پێشووی تۆپی پێی به‌رازیل

پێلێ ئه‌فسانه‌ی به‌رازیلی له‌ دیمانه‌یه‌كدا جێنشینی خۆی دیاری ده‌كات و پێیوایه‌ ئه‌ستێره‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان نزیكترین یاریزانه‌ كه‌ له‌ داهاتوو شوێنی بگرێته‌وه‌.

پێلێی ته‌مه‌ن 80 ساڵان له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆر سه‌رسامه‌ به‌ ئاستی كلیان مباپێ، ده‌شڵێت: ده‌ستپێكی ئه‌و وه‌كو یاریزان زۆر له‌ ده‌ستپێكی من نزیكه‌، له‌ ته‌مه‌نێكی بچووك مۆندیالی بردووه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وام زۆرترین گۆڵ ده‌كات.

پێلێ گوتیشی: مباپێ یاریزانێكی خێرایه‌، له‌ بڕیاردان و بیركردنه‌وه‌دا زۆر بلیمه‌ته‌، من ئه‌و یاریزانه‌م خۆشده‌وێت، چونكه‌ خۆم له‌ نێو جه‌سته‌ی ئه‌م یاریزانه‌دا ده‌بینمه‌وه‌.

كلیان مباپێ ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له‌م وه‌رزه‌ له‌ كۆی 23 یاری 18 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه‌، پێشتر جامی جیهانی 2018ـی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێناوه‌.

كلیان مباپێ و پێلێ
كلیان مباپێ و پێلێ

 

Fly Erbil Advertisment