"ئێران به‌ نهێنی نەوت هه‌نارده‌ی چین دەكات"

بلومبێرگ: چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌ پاڵاوتنی نه‌وتەكه‌ سه‌ر به‌ حكومەتی ھیندستانن

نەوتی ئێران
نەوتی ئێران

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی بلومبێرگ، شەش سەرچاوە لە كەرتی نەوت كە نەیانویستووە ناویان بڵاوبكرێته‌وه‌، ئاشكرایانكردووه‌ "ئێران بە نھێنی بڕێكی زۆری نەوتی خاوی بار كردووەتە چین و بەمه‌ش په‌كین بووەتە گەورەترین كڕیاری نەوتی ئێران لە چەند مانگی رابردوودا".

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشداوە: "چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌ پاڵاوتنی نه‌وتەكه‌ سه‌ر به‌ حكومەتی ھیندستانن، به‌رهه‌مهێنانی نەوتی ئێرانیان زیادكردووە، بۆ ئەوەی ھاوردەی بكەن، هه‌روه‌ها لەو بڕوایەدان، ئەمەریكا بەمزووانە سزاكانی سەر كه‌رتی نەوتی ئێران سووكدەكاتەوە".

Fly Erbil Advertisment