یانه‌ی هه‌ولێر دوای 100 رۆژ یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد

له گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان یانه‌ی هه‌ولێر دوای 100 رۆژ له‌م وه‌رزه یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد، یانه‌ی زاخۆش سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی تۆمار كرد و شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه قایمتر كرد.
هه‌ولێر ـ هه‌ڵۆ
یانه‌ی هه‌ولێر له پایته‌خت میوانداریی هه‌ڵۆی كرد، له خوله‌كی 28 زه‌ید مه‌غدید گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ هه‌ولێرییه‌كان تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
دواتر له خوله‌كی 59ـی گێمی دووه‌م ئیبراهیم غازی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی هه‌ڵۆ یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان ره‌دوان نه‌سره‌دین له خوله‌كی 33 گۆڵی دووه‌می بۆ هه‌ولێری كرد و یه‌كه‌مین 3 خاڵی له‌م وه‌رزه بۆ به‌رگزه‌رده‌كانی قه‌ڵاومناره به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ی هه‌ولێر دوای 8 یاری له‌م وه‌رزه یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا، ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 5 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌مه‌وه بۆ پله‌ی شه‌شه‌م سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ڵۆ بۆ دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دابه‌زی و هێشتا له‌م وه‌رزه تامی سه‌ركه‌وتنی نه‌كردووه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ ده‌ربه‌ندیخان
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له نێو یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی باوه‌شی بۆ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له دوایین ساته‌كانی هه‌ردوو گێم تۆمار كرا.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، میلاد نه‌جمی هێرشبه‌ری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان گۆڵی پێشكه‌وتنی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
دواتر له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، له ماوه‌ی 5 خوله‌كی زیادكراوی كۆتایی یارییه‌كه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له رێگه‌ی عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی سێیه‌مین یه‌كسانبوونی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه پێنجه‌مین یه‌كسانبوونی تۆمار كرد و له كۆكردنه‌وه‌ی 14 خاڵ له ریزبه‌ندی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه.
ئارارات ـ زاخۆ
یانه‌ی ئارارات له پیرمام میوانداریی یانه‌ی زاخۆی كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره‌كه روویدا، كاتێك له ماوه‌ی 3 خوله‌ك یانه‌ی زاخۆ دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی كرد، سه‌ره‌تا ئه‌سعه‌د كازم له خوله‌كی 86 به لێدانی پێناڵتی گۆڵی یه‌كه‌می كرد، دواتر هۆگر عه‌بدوڵڵا له خوله‌كی 89 گۆڵی دووه‌می كرد و سه‌ركه‌وتنی بۆ زاخۆ یه‌كلایی كرده‌وه.
یانه‌ی زاخۆ ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 16 خاڵ و شوێنی خۆی له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م قایمتر كرد، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئارارات تووشی پێنجه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه، به 11 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی له شوێنی خۆی له خانه‌ی پێنجه‌م مایه‌وه.