نرخی نەوت بۆ نزیكەی 70 دۆلار بەرزبووەوە

ئۆپێك: لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ، خواست بۆ نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - ھەولێر

نرخی نەوت لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژی هەینیدا بۆ نزیکەی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، هۆکارەکەشی پاڵپشتییەکانی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت گەشبینییەکانە بە گەشانەوەی خواست لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.59% دابەزی و بە 69 دۆلار و 22 سەنت کۆتایی بە مامەڵەکانی هێنا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە کۆتا مامەڵەکانیدا بە رێژەی 0.62% دابەزی و بە 65 دۆلار و 61 سەنت کۆتایی بە مامەڵەکانی هێنا.

نرخی هەردوو جۆر نەوت لە کۆتایی هەفتەدا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان لە مامەڵەکانیان نەکرد، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ بەرزترین ئاستی 13 مانگی رابردوویان بەرزبوونەوە.

لە هەمان کاتدا رێکخراوی ئۆپێک پێشبینی دەکات، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ خواست بۆ نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.

Fly Erbil Advertisment