ئابووری سعوودیه روو له داڕمانه
پیویستی به 324 ملیار دۆلار قه‌رز و هاوكاری ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی داكه‌وتنی نرخی نه‌وته‌وه، سعودیه دووچاری دۆخێكی سه‌ختی ئابووری بووه و پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2019 ئه‌و وڵاته، پیویستی به 324 ملیار دۆلار قه‌رز و هاوكاری ده‌ره‌كی هه‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌كه‌ی.
به‌هۆی داكه‌وتنی نرخی نه‌وته‌وه، ئاستی كورتهینانی بودجه‌ی سعودیه زیادیكردوه و به گویره‌ی راپۆرتی پەیمانگەی مۆدی، له ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوودا ئاستی كورتهێنانی بودجه‌ی سعودیه بۆ 9.5% به‌رزببێته‌وه، به‌وه‌ش سعودیه پیویستی به 324 ملیار دۆلار قه‌رز و هاوكاری هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌كه‌ی.
له مانگی رابردووش بانكی نێوده‌وڵه‌تی 10 ملیار دۆلار، قه‌رزی به سعوودیه دا، تاوه‌كو كورتهێنانی بودجه‌ی پێ پڕ بكاته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه له پلانێكی ئابوورییدا ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه ده‌یه‌وێت پشت به‌ستنی ئابووری به نه‌وت كه‌مبكاته‌وه.