وەزارەتی کشتوکاڵ راوە ماسی قەدەغەدەکات
لە 15ـەی ئەم مانگەوە راوە ماسی قەدەغە دەکرێت
K24 - رانیە
وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاڕیداوە لە 15ی ئەم مانگەوە راوی ماسی لە هەرێمی کوردستان قەدەغە بكرێت تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران.
پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگەی راپەڕین کە پاراستن و چاودێڕی بەشێکی زۆری دەریاچەی دوکان و زێی بچوکیان لە ئەستۆیە رایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەی راوە ماسی لە دەڤەرەکەیان رادەگەیەنن و هەر کەسێک سەرپێچی بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
رائید بێستون عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و پاراستنی ژینگەی راپەڕین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەپێی ئەو بڕیارەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ پێمان گەیشتووە لە 14ی ئازار راوەماسی قەدەغەیە تا 16ی حوزەیران راوەماسی قەدەغەیە، ئەمەش بۆ پاراستنی سامانی نیشتمانی".