داوا لە حکومەتی عێراق دەکرێت پێداچوونەوە بە بڕیارە ئابوورییەکانی دا بکات

"دابەزاندنی بەهای دینار زیانی بە هاوسەنگی خۆراک گەیاندووە"

دیناری عێراقی و دۆلار
دیناری عێراقی و دۆلار

K24 - ھەولێر

داوا لە حكومەتی عێراق دەكرێت پێداچوونەوە بە بڕیارە ئابوورییەكانی  و سیاسەتە داراییەكانیدا بكاتەوە.

كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ  لە راگەیەندراوێكدا داوای لە حكومەتی عێراق كردووە، بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی ھاوسەنگی خۆراك بۆ ئەو چینەی بەھۆی دابه‌زاندنی به‌های دینار زۆرترین زیانیان بەركەوتووە، هه‌نگاوی بەپەلە بگیرێتەبەر.

كۆمیسیۆنەكە ئاماژەیداوە، دابه‌زاندنی بەھای دینار بووەتە ھۆكاری زیادبوونی نرخی كاڵا و بەرھەمە خۆراكییەكان بەرێژەی 14%، ئەوەش ھەڕەشەیەكی مەترسیداره‌ لەسەر ئاسایشی خۆراك و تەنانەت رێژەی ھەژاری لە وڵاتەكە زیاتر دەكات، ھەر بۆیە گرنگە حكومەت زۆر بە جددیانە لەگەڵ راپۆرتەكەی بەرنامەی خۆراكی جیھانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان مامەڵە بكات، كە ئاماژەیدا بەوەی رێژەی ھەژاری لە عێراق سنووری 31%ـی تێپەڕاندووە و ئەوەش ھۆكارە بۆ ئەوەی حكومەت پێداچوونەوە بە بڕیارە ئابوورییەكان و سیاسەتی دارایی بكات.

Fly Erbil Advertisment