ناوی "وەھمی و مردوان" لە پسولەی خۆراك دەسڕێنەوە
لەگەڵ دوو كۆمپانیا رێككەوتون
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ بە ئەلیكترۆنی كردنی پسولەی خۆراك، لەگەڵ دوو كۆمپانیا رێككەوتون و ناوی وەھمی و مردوان لە دەسڕنەوە.
دەربارەی بە ئەلیكترۆنی كردنی پسولەی خۆراك، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری بازرگانی بە كوردستان24ی گوت: "لەگەڵ دوو رێكخراو رێككەوتووین و حكومەتی عێراقیش خۆی سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكات. بڕیارە ئەوانەی كە وەھمین یان كۆچی دواییان كردووە، ناویان لە پسولەی خۆراكدا بسڕدرێتەوە و لیستێكی نوێ دروستبكرێت".
راشیگەیاند: "لە سلێمانی و دھۆك و بەسرە تێست كراوە، ئەو تێستە لەرێگەی پێلوی چاو بۆ ھاووڵاتییان دەكرێت، ھەموو ئەو ناوانەی وەھنین یان مردون لە پسولەكە دەسڕێنەوە".