فه‌رمانێكی وه‌زاری له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه
كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌رزه‌كه و تاقیكردنه‌وه‌ی گشتیی و ده‌ستپێكردنی وه‌رزی دووه‌می خوێندن بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی راگه‌یه‌ندرا

K24- هه‌ولێر:
له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا، كه واژووی ئاڵان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی له‌باره‌ی كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی هه‌ردوو وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌م و هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی گشتیی بۆ پۆلی 12ی ئاماده‌یی و واده‌ی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی دووه‌می خوێندنی راگه‌یاند.
له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، "له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه و به‌مه‌به‌ستی پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر، دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌زموونه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی و په‌روه‌رده‌ی گشتی پارێزگاكان، ژماره‌یه‌ك بڕیاریان ده‌ركردووه".
بڕیاره‌كان پێكهاتوون له:
1- تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی یه‌كه‌می قۆناغی 12ی ئاماده‌یی له رۆژی 10ی نیسانی 2021 ده‌ستپێده‌كات و له 21ی هه‌مان مانگ كۆتایی دێت، جگه له هه‌ردوو رۆژی 14 و 15ی نیسان، كه تاقیكردنه‌وه‌یان تێدا ناكرێت.
2- وه‌رزی دووه‌می خوێندنی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی له 24ی نیسان/ ئه‌پریلی 2021 ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
3- تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌می قۆناغی 12ی ئاماده‌یی له رێكه‌وتی 19ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021 ده‌ستپێ ده‌كات و له 28ی هه‌مان مانگ كۆتایی دێت.
4- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان بۆ دیاریكردنی پرۆگرامی خوێندنی وه‌رزی دووه‌م راده‌سپێردرێن، به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ ماوه‌ی خوێندنی وه‌رزی دووه‌می قۆناغی 12ی ئاماده‌یی بگونجێت و به‌ر له ده‌ستپێكردنی خوێندن، ده‌بێت بۆ مامۆستایان و قوتابیان بڵاوبكرێته‌وه.
5- تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی "وه‌زاری" له 25ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021 ده‌ستپێده‌كات و له 22ی ئاب/ ئۆگستسی 2021 كۆتایی دێت و له هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نیا 2 تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
ده‌قی فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده:
