حووسییەکان بە مووشەک هێرشیان کردە سەر سعوودیە

گرووپی ئەنساروڵڵا (حووسییەکان)ـی یەمەن رایانگەیاند، بە چەند مووشەکێکی بالیستیکی هێرشیان کردووەتە سەر چەند ئامانجێکی سەربازی و نەوتی لە ناوخۆی سعوودیە، لەوانە دوو فڕۆکەی سەربازی و پاڵاوگەیەکی نەوت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تێلیگرام بڵاوی کردەوە، هێزەکانیان توانیویانە بە دوو مووشەکی بالیستیکی دوو فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی لە باشووری سعوودیە بکەنە ئامانج.

یەحیا سەریع ئاماژەی بەوە کردووە، فڕۆکەی یەکەمیان لە فڕۆکەخانەی نەجران و فڕۆکەی دووەمیشیان لە بنکەی ئاسمانیی شا خالید لە ناوچەی خەمیس مشەیت بە وردی پێکراون.

ئەم هێرشە دوای ماوەیەکی کەم دێت لە راگەیاندنی هێرشێکی دیکەی ئەو گرووپە، کە تیایدا بە مووشەکێکی بالیستیکی پاڵاوگەی نەوتی (رەئس تەنوورە)ـیان لە رۆژهەڵاتی سعوودیە کردبووە ئامانج.