وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق: ژماره‌ی هه‌ژاران له وڵات گه‌یشتووه‌ته (10) ملیۆن كه‌س
"په‌تای كۆرۆنا یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی هه‌ژارییه"

K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی كه به‌هه‌ماهه‌نگی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له ناوه‌ڕاستی ساڵی رابردوو كراوه، رێژه‌ی هه‌ژاری له (24.8%) بۆ (25%) به‌رزبووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ژماره‌ی هه‌ژاران له عێراق گه‌یشتووه‌ته (10) ملیۆن كه‌س.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی گوتی: "له قۆناغی یه‌كه‌می په‌تای كۆرۆنا، له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، رێژه‌ی هه‌ژاری له (31.7%)ه‌وه بۆ (32%) به‌رزبووه‌وه، به‌ڵام رێژه‌كه به‌هۆی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار نزم بووه‌وه، كه له رێژه‌ی (25%) جێگیر بووه".
له‌باره‌ی سه‌رژمێری دانیشتوان، هینداوی روونیكرده‌وه، "په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی هۆكاری دواكه‌وتنی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانه".
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیوز
د.ی