سێ پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە سلێمانی و ھەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن
تێچووی پڕۆژەكان شەش ملیۆن و 500 ھەزار دۆلارە
K24 - ھەولێر
بڕیارە سێ پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ بە گوژمەی شەش ملیۆن و 500 ھەزار دۆلار لە پارێزگاكانی سلێمانی و ھەڵەبجە جێبەجێ بكرێن.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، جگە لەو پڕۆژانەی لەسەر قەرزی ژاپۆنی لە سنووری پارێزگای ھەولێر جێبەجێدەكرێن، بڕیارە لە سلێمانی و ھەڵەبجەش سێ پڕۆژە بە گوژمەی شەش ملیۆن و 500 ھەزار دۆلار جێبەجێ بكرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، كه پڕۆژهكانی ههولێر لهسهر قهرزی ژاپۆن له جێبهجێكردندان و لە 30 مەتری و 60 مەتری بەشێك لە كارەكان تەواو بووە و كەلوپەلیش بۆ پڕۆژەی ئیفراز كڕدراوە .
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ جەختیشیكردەوە، پڕۆژەكانی سلێمانی و ھەڵەبجە لە سێ پڕۆژە پێكھاتوون و بریتین لە دەركردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆی ھەڵەبجە و دانانی تۆڕی ئاوی چەند گەڕەكێك لەو شارە، ھەروەھا دانانی ھێڵی سەرەكی گواستنەوەی ئاو لە سلێمانی، كە 17 كیلۆمەترە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كۆی گشتی پارەی قەرزی ژاپۆنی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دەگاتە 9 ملیۆن و 600 ھەزار دۆلار بۆ ھەر یەك لە پارێزگاكانی ھەولێر، سلێمانی و ھەڵەبجە.