ڤایرۆسی كۆرۆنا یانه‌ی ئینته‌ر میلانی له یاریكردن وه‌ستاند
به فه‌رمی يارییه‌كه‌ی ئینته‌رمیلان و ساسۆلۆ له سێریا ئه‌ی به‌هۆی تووشبوونی دوو یاریزانی ئینته‌ر به ڤایرۆسی كۆرۆنا دواخرا.
بڕیاربوو رۆژی شه‌ممه ئینته‌رمیلانی پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی له گه‌ڕی بیست و هه‌شت میوانداریی ساسۆلۆ بكات، به‌ڵام ئینته‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ستیڤان دێفری به‌رگریكاری و ڤێنچینۆی ناوه‌ڕاستكاری تووشی كۆرۆنا بوونه، به‌مهۆیه‌وه یارییه‌كه‌ی ئینته‌ر میلان و ساسۆلۆ كه بڕیاربوو رۆژی شه‌ممه به‌ڕێوه‌بچێت بۆ یارییه‌كه دواخرا.
هاوكات به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئیتاڵیا بڕیاریاندا به راگرتنی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی ئینته‌رمیلان بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ، بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستی یاریزانانی دیكه‌ش بڕیاره رۆژی دووشه‌مه پشكنینی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان بكرێت.