به‌شیر حه‌داد: شاندی دانووستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان له‌سه‌ر ده‌قێكی نوێی بودجه رێككه‌وتن
"دوای نووسینه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان24ی راگه‌یاند، شاندنی دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان له‌سه‌ر ده‌قێكی نوێی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 رێككه‌وتوون.
به‌شیر حه‌داد گوتی: "چه‌ند رۆژێكه شاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه، بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)، له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان له كۆبوونه‌وه بوون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانمان دواخست، ئێستا شاندی دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی (2021) رێككه‌وتووه".
گوتیشی: "دوای نووسینه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌نگی زۆرینه‌ی هێنا، ئه‌وا ده‌خرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت".
به‌شیر حه‌داد ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێشتر لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه كۆنه‌ی بودجه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه، لایه‌نه شیعییه‌كانیش داواكارییان هه‌بوو، ئێستا ده‌قێكی نوێ بۆ بودجه ده‌خرێته‌ڕوو، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه، ده‌بێت داهاتی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست ده‌كرێت و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر شتێك رازی نابێت، كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور یه‌كنه‌گرێته‌وه.
د.ی