له بودجه‌ی (2021)دا ده‌ستكاری به‌های دینار ناكرێت
"هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له بودجه‌ی (2021) یه‌كده‌نگن"
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا له‌سه‌ر ده‌قه‌كه و بڕیاری هه‌رێمی بۆ بودجه‌ی (2021) هاوڕان و گه‌شبینن به‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له ده‌قه نوێیه‌كه‌ی پڕۆژه‌یاساكه هه‌یه، هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان به یه‌ك گوتاره‌وه ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه ده‌ده‌ن.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: "شاندی دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یانییه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ن، دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر، دیاره گه‌یشتوونه‌ته لێكتێگه‌یشتنێك، بۆیه ئێستا لیژنه‌ی دارایی كۆبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات، دواتر دێته په‌رله‌مان".
گوتیشی: "ئێمه پشتیوانی هه‌ر لێكتێگه‌یشتنێك ده‌كه‌ین، كه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه شیعییه‌كان بێت".
ڤیان سه‌بری ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگ بوو، لیژنه‌ی دارایی كه (6) ئه‌ندامی كوردی تێدایه، هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه نوێیه كۆكن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كانی په‌رله‌مان، كه (60) په‌رله‌مانتارین، یه‌ك گوتارمان هه‌یه، یه‌كده‌نگ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به چی ره‌زامه‌ند بێت، ئێمه پشتگیری لێده‌كه‌ین".
چی جێگیركرا؟
سه‌باره‌ت به ده‌قه نوێیه‌كه‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)، ئاره‌زوو محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی گوتی: "ئه‌وه‌ی له‌و ده‌قه نوێیه‌دا بۆ كورد گرنگه، ئه‌و (25) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌یه، كه جێگیر كراوه، چاوه‌ڕوانین پڕۆژه‌یاساكه بێته په‌رله‌مان تا ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ین".
گوتیشی: "به ئاشكرا هیچ فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی دژایه‌تی پشكی هه‌رێمی نه‌كردووه، به‌ڵام به پێداگرتن له‌سه‌ر به‌ندێكی یاساكه، كه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه، به‌و شێوه‌یه ده‌ریانبڕیووه، به‌ڵام ئێستا لێكتێگه‌یشتنێك له ده‌قه نوێیه‌كه هه‌یه، بڕیار ئه‌مشه‌و له هۆڵی په‌رله‌مانی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
ده‌ستكاریكردنی به‌های دینار
سه‌باره‌ت به ده‌ستكاریكردنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار، نه‌هرۆ راوندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتی: "جێگریكردنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار، كاری حكومه‌تی فیدراڵ و بانكی ناوه‌ندییه، له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان نییه ده‌ستكاری به‌های دینار بكات، به‌ڵام له مادده‌یه‌كی بودجه‌دا ده‌توانین داوا له حكومه‌تی فیدراڵی بكه‌ین، پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكات".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم، كۆنترۆڵی هێنانی به‌رهه‌مه خوراكییه‌كان بكات، له رێگه‌ی رێنمایی و بڕیار، كه بازرگانان خۆراك و كه‌لوپه‌ل ده‌هێنن، به رێژه‌ی (200%) قازانج ده‌خه‌نه سه‌ری، كۆنترۆڵكردنی ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانه".
چاودێری بودجه ده‌كرێت
هه‌ندرێن دۆسكی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: "به په‌سندكردنی بودجه‌ی (2021) و سه‌رفكردنی پاره بۆ وه‌زاره‌ته‌كان، لیژنه‌ی ده‌ستپاكی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌یه و رێگه‌ناده‌ن گه‌نده‌ڵی له بودجه‌كه‌دا بكرێت، چاودێری وردی بودجه ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "به‌وپێیه‌ی له عێراق ده‌ستوور و دادگای فیدراڵیمان هه‌یه، ئه‌و بهرهبهستانه ناهێڵین، كه ساڵانی پێشوو ته‌واوی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی فیدراڵی نه‌ده‌درا".
د.ی