له بودجه‌ی (2021)دا باج له‌سه‌ر بازرگانان زیاد ده‌كرێت
باج به رێژه‌ی له سه‌دا (200) له‌سه‌ر خواردنه‌وه كحولی و رووحییه‌كان ده‌سه‌پێت

K24- هه‌ولێر:
به‌پێی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)، باج له‌سه‌ر هه‌ندێك كاڵا زیاد ده‌كات، تا ده‌گاته رێژه‌ی (200%) و باجیش ده‌خرێته هه‌ر كه‌سێك، كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات.
رێژه‌ی باج له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021) به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
باج به رێژه‌ی (15%) له‌سه‌ر وزه‌ی هاورده‌كراوه ده‌سه‌پێت.
باج به رێژه‌ی (20%) له‌سه‌ر ئامێره‌كانی مۆبایل و تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌سه‌پێت.
باج به رێژه‌ی (100%) له‌سه‌ر توتن و جگه‌ره ده‌سه‌پێت.
باج به رێژه‌ی (200%) له‌سه‌ر خواردنه‌وه كحولی و رووحییه‌كان ده‌سه‌پێت.
باج به بڕی (25) هه‌زار دینار ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌وه گه‌شتی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
د.ی