ئێزدییەکان گرنگی بە جەژنی نەورۆز دەدەن

لەناو قەول و بەیتەکانیان نەورۆز بە جەژنێکی پیرۆز دانراوە

ئێزدییه‌كان گرنگی به‌ نه‌ورۆز ده‌ده‌ن
ئێزدییه‌كان گرنگی به‌ نه‌ورۆز ده‌ده‌ن

K24 - هه‌ولێر:

ئێزدییەکان گرنگییه‌كی زۆر بە جەژنی نەورۆز دەدەن و وەک خۆشیان ئاماژه‌یان پێكرد، لەناو قەول و بەیتەکانیان نەورۆز بە جەژنێکی پیرۆز دانراوە، بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکانیش لە پارێزگای دهۆک رایگه‌یاند، ئەمساڵ ئێزدییەکان بڕیارەکانی حکومەت بۆ کۆنەبوونەوەی جەماوەری جێبەجێ دەکەن.

جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ میلله‌تی كورددا پیرۆزی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، ئێزدییه‌كان وه‌ك به‌شێكی ره‌سه‌نی میلله‌تی كورد، ساڵانه‌ به‌شداری رێوڕه‌سمی ئه‌و جه‌ژنه‌ ده‌كه‌ن.

له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆز، جەعفەر سمۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییان له‌ دهۆك، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پلانی خۆیان بۆ ئه‌م ساڵ هه‌یه‌‌، به‌ڵام له‌به‌ر په‌تای كۆرۆنا جیاواز له‌ ساڵه‌كانی رابردوو، خه‌ڵك رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

هونه‌رمه‌ندانی ئێزدی هه‌موو ساڵێك گۆرانی له‌سه‌ر نه‌ورۆز دروست ده‌كه‌ن، رێبه‌ر باعه‌درێ، یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ گه‌نجه‌كانه‌‌، كه‌ ئه‌م ساڵ به‌ گۆرانییه‌كی نوێ به‌شداری له‌ نه‌ورۆز ده‌كات.

جه‌ژنی نه‌ورۆز، له‌ كۆمه‌ڵێك قه‌ول و به‌یتی پیرۆزی ئێزیدیاندا هاتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێزدییه‌كان رێزێكی زۆر له‌ نه‌ورۆز ده‌گرن و هه‌موو ساڵێك ئاهه‌نگی كه‌یف و شادی ده‌گێڕن.

د.ی