له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزدا (34) هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە
گەشتوگوزاری هەولێر: بێ پشکنینی کۆرۆنا رێگە بە هاتنی پاسی گەشتیاری نادرێت
K24- هه‌ولێر:
نه‌ریمان فازڵ، به‌ڕێوبه‌ری راگەیاندنی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی نه‌ورزۆدا (34) هەزار گه‌شتیار سه‌ردانی سنووری پارێزگای هه‌ولێریان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیچ گه‌شتیارێك به‌بێ پشكنینی ته‌ندروستی ناتوانێت سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێر بكات.
نه‌ریمان فازڵ گوتی: نزیكه‌ی (34) هەزار گه‌شتیار سه‌ردانی سنووری پارێزگای هه‌ولێریان كردووه، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان بۆ پێشوازی له گه‌شتیاران كردووه، تیمه‌كانمان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان بڵابوونه‌وه‌ته‌وه و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به گه‌شتیاران ده‌كه‌ن.
گوتیشی: ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی دێنه پارێزگای هه‌ولێر، پێویسته پشكنینی كۆرۆنایان هه‌بێت، كه له (72) كاتژمێر تێپه‌ڕنه‌بووبێت، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق گه‌شتیاران كه‌متر به پاس دێن، زیاتر به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان دێنه هه‌ولێر.
به‌ڕێوبه‌ری راگەیاندنی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر روونیكرده‌وه، داوامان له گه‌شتیاران كردووه، كه رێنمانییه‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه‌پارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن.
د.ی