نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: ئاماژه‌كانی بووژانه‌وه‌ی ئابووری ده‌ركه‌وتوون به‌ڵام مه‌ترسییه‌كان گه‌وره‌ن
پێشبینی ده‌كرێت بۆ مانگی داهاتوو گه‌شه‌ی ئابووری جیهان پێ بنێته قۆناغێكی نوێ

K24- هه‌ولێر:
سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ئاماژه‌كانی بووژانه‌وه‌ی هێزی ئابووری له جیهان ده‌ركه‌وتوون، به‌ڵام هۆشداری له به‌رده‌وامبوونی مه‌ترسییه‌كان دا، له‌وانه‌ش سه‌رهه‌ڵدانی زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، جێفری ئوكامۆتۆ، جێگری یه‌كه‌می به‌ڕێوه‌به‌ری سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له گوتارێكدا له‌به‌رده‌م كۆڕبه‌ندی گه‌شه‌پێدانی چینی گوتی: "ئاماژه‌كانی هێزی ئابووری له جیهان ده‌ركه‌وتوون و پێشبینی ده‌كرێت له مانگی داهاتوو گه‌شه‌ی ئابووری به‌هێز ببێته‌وه".
به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناڕوونییه‌ك به دۆخه‌كه‌وه دیاره و مه‌ترسیی گه‌وره له ئارادان له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا سه‌رهه‌ڵبده‌ن و ببنه هۆی په‌كخستنی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی ئابووری.
له مانگی كانوونی دووەم/ یەنایەری ساڵی 2020ـه‌وه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئابووری جیهان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره بووه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B