یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كشێته‌وه

یانه‌ی نه‌ورۆز بڕیاری داوه له جامی عێراق بكشێته‌وه و لێژنه‌ی پێشبڕكێیه‌كانی له ده‌سته‌ی كاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز یه‌كه‌مین یاری له جامی عێراق ئه‌نجام نه‌دا، چونكه ركابه‌ره‌كه‌ی كه یانه‌ی ته‌ڵه‌به بوو ئاماده‌نه‌بوو گه‌شتی سلێمانی بكات و كشایه‌وه، ئه‌مجاره‌یان یانه‌ی نه‌رۆزیش ده‌یه‌وێت هه‌مان سیناریۆ له جامی عێراق دووباره بكاته‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز له جامی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره ده‌بێت له به‌سڕا رووبه‌ڕووی یانه‌ی مینا ببێته‌وه، له هه‌مان رۆژ له یارییه‌كی چاره‌نووسسازدا له خولی نایابی كوردستان ده‌بێت له دێربی شاری سلێمانی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یاری بكات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، یانه‌ی نه‌ورۆز به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه یاریزانه‌كانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، لێژنه‌ی پێشبڕكێیه‌كانی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ناتوانێت بۆ یاری مینا گه‌شتی به‌سڕا بكات و ده‌یه‌وێت له جامی عێراق بكشێته‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز له خولی نایابی كوردستان كه‌وتووه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و دۆخی باش نییه و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی له خوله‌كه له‌سه‌ره، بۆیه نایه‌وێت له پێناو جامی عێراق له خولی نایابی كوردستان ببێته قوربانی.
یانه‌ی نه‌ورۆز له خولی نایابی كوردستان دوو یاری چاره‌نووسازی له خوله‌كه ماوه، به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی ده‌بینرێت، چاره‌نووسی مانه‌وه‌ی له خوله‌كه په‌یوه‌سته به‌و دوو یارییه‌ی كه له‌به‌رده‌میه‌تی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یانه‌ی نه‌ورۆز ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی له خولی پله‌یه‌كی عێراق كرد و زۆر نزیكه له گه‌یشتن به قۆناخی كۆتایی.