نرخی نەوت لە دابەزین بەردەوامە

نرخی ئێستای نەوت

کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

K24- هەولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی، هۆکارەکەشی بۆ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت (8:30 خولەکی بەیانی بە کاتی هەولێر) بە 60 دۆلار و 74 سەنتە؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، 57 دۆلار و 70 سەنتە.

لە ئەمەریکا مەترسی زیاد بەرهەمهێنانی نەوت هەیە؛ لە ئەوروپاش، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێکارەکان تووندتر دەکرێن، ئەمانەش کەریگەریان لەسەر نرخی نەوت هەبووە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، نرخی یەک بەرمیل نەوت نزیکەی 10 دۆلار دابەزییوە.

Reuters