نرخی دۆلار ناجێگیرە و بەردەوام لە گۆڕاندایە

نرخی ئێستای دۆلار

دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمەریکی
دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمەریکی

K24- هەولێر:

لە دوو رۆژی رابردوو، بانکی ناوەندی عێراق، دۆلاری زیاتری خستووەتەوە بازاڕاوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار دروستکردووە.

ئێوارەی دوێنی نرخی 100 دۆلار بۆ 142 هەزار دیناری عێراقی دابەزی، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی دراوەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەم جۆرەی خوارەوەیە:

100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 144 هەزار و 250 دینارە

100 یۆرۆ بەرامبەر بە 170 هەزار دینارە

100 پاوەند بەرامبەر بە 197 هەزار و 250 دینارە

100 ھەزار تومەن بە پێنج هەزار و 750 دینارە

100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار دینارە