حكوومهتی ئیسپانیا چارهنووسی یاری ریال مهدرید و لیڤهرپوولی دیاری كرد

حکومەتی ئیسپانیا بەفەرمی چارەنووسی یاریی ریال مەدرید و لیڤەرپوولی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یەکلاکردەوە و رەزامەندیی داوە یانە ئینگلیزییەکە گەشتی ئیسپانیا بکات.
حکومەتی ئیسپانیا بەفەرمی بڕیاریدا قەدەخەی هاتووچۆی لەگەڵ بەریتانیا هەڵبگرێت و هاوشێوەی وڵاتانی دیکە هاووڵاتیانی بەریتانی پێش ئەوەی بچنە ئیسپانیا دەبێت پشکنینی پی سی ئاری ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردبێت، بەمەش مەترسی لەسەر بەڕێوەچوونی یاریی ریال مەدرید و لیڤەرپوول لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ نەماوە کە وابڕیارە رۆژی ٤ی مانگی داهاتوو لە یاریگای ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ بەڕێوە بچێت و پێشتر لە قۆناخی ١٦ لیڤەرپوول لە هەنگاریا بەرامبەر لایپزیگی ئەڵمانی یاریی کرد.
ئهمه له كاتێكدایه كه حكوومهتی ئیسپانیا رێگهی نهدا یانهی چێڵسی ئینگلیزی گهشتی ئیسپانیا بكات و له نێو یاریگهی واندا میترۆپۆلیتانۆ رووبهڕبووی ئاتڵێتیكۆ مهدرید ببێتهوه.